AP ١٤٠٥ جۆزەردان ٢٢ ٢٣:١١

وەزیری دەرەوەی ئێران وردەکاری ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریکای ئاشکرا کرد

وەزیری دەرەوەی ئێران وردەکاری ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریکای ئاشکرا کرد

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند ئەگەر بەڵێنەکان جێبەجێ نەکرد، دانوستان بۆ ڕێککەوتنی کۆتایی ناکەین.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عێراقچی لە گفتوگۆیەکی تەلەفزیۆنیدا وتی: ئەوان لەو ڕێککەوتنەدا بەڵێن دەدەن شەڕ دەستپێشخەری نەکەن و هەڕەشە و هێز بەکارنەهێنن .

وتیشی: هەردوولا ڕێز لە سەروەری یەکتر دەگرن. بۆ یەکەمجار لە ماوەی ٤٧ ساڵدا ئەمریکا ڕێز لە سەروەری ئێران دەگرێت و دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی ئێران ناکات.
زیادیشی کرد، پرسی گەرووی هورمز و هەڵگرتنی گەمارۆی دەریایی لە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتندایە.

وەزیری دەرەوە وتی: پرسی ئاوەدانکردنەوە لە شێوەی پلانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی ئابووری وروژێنراوە، و میکانیزمەکانی لە دانوستانەکانی دواتردا ڕێککەوتنیان لەسەر دەکرێت.

میکانیزمێک بۆ سندوقە بلۆککراوەکانی ئێران لەبەرچاو گیراوە.

کاتێک کۆتایی هات، بە دڵنیاییەوە وردەکاری تەواو دەخەمەڕوو و هەر بڕگەیەک ڕوون دەکەمەوە.
عێراقچی: ئەگەر ئەوەی لە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتندا هاتووە جێبەجێ نەکرێت، دانوستان بۆ ڕێککەوتنی کۆتایی ئەنجام نادرێت.

وەزیری دەرەوە وتی: “یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی ئێستا کە بە ‘رێککەوتنی ئیسلام ئاباد’ ناسراوە، پێشبینی کۆتایی هاتنی شەڕ دەکات لە هەموو بەرەکاندا.”

ناوبراو زیادی کرد: لەم شەڕەدا هەرگیز لوبنانمان لەبیر نەچوو، چونکە لوبنان و حزبوڵا لەگەڵ گەلی ئێران وەستابوون، بەو پێیەش کۆتایی هاتنی ململانێکان هەموو بەرەکان دەگرێتەوە بە لوبنانیشەوە.

News ID 59713

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha